داوای رێکار دەکات

وەزیری ناوخۆ: زێدەڕۆییەکان روو لە هەڵکشانە و بووەتە مایەی نیگەرانی

964+

ژووری هەواڵ

وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، “زێدەڕۆییەکان روو لە هەڵکشانە و بووەتە مایەی نیگەرانی”، لەسەر ئەو پرسە داوا لە وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاری هەولێر دەکات بەپێى یاسا و رێنماییە بەرکارەکان هەر سەرپێچیەک هەبێت ڕاستەوخۆ بڕیارى چارەسەرکردنى لێبدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.12.2024، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەسەرپەرشتى وەزیرانى ناوخۆ و شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە رێگەگرتن و نەهێڵانى زێدەڕۆیی لە سەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکەدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ رایگەیاندووە، “نابێت بەرپرسانى ئیداریى خۆیان لەو بەرپرسیاریەتیە راستەقینەى هەیانە بەدەربگرن، سەرجەم دام و دەزگاکانى حکومەت بەرپرسیارن لە رێگریکردن لەو زێدەڕۆیانەى لە سنوورى ئیدارەى ئەوان دەکرێت”.

وەزیری ناوخۆ داوشیکردووە، ئەو کەس و لایەنانەى رێگەیان بە ئەنجامدانى زێدەڕۆییەکە داوە رێکارى یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر و وەک تاوانباریش رێکار لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە بگیرێتە بەر کە لەسەر حسابى خەڵکى هەژار و کەمدەرامەت بازرگانى بە موڵکى حکومەت و گشتی دەکەن.

“لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، ئەوە خرایە ڕوو کە زۆرجار کێشە و گیروگرفت و ئاستەنگى چاوەروان نەکراو دێنە پێش، بە جۆرێک دەبنە ڕێگر لە بەردەم چارەسەرییەکان و هەڵگرتنى زێدەڕۆییەکان، بۆیە بە پێویستە زانرا هەر زێدەڕۆییەک لەسەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا کە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە، لایەنى سەرپێچیکار ئاگاداربکرێتەوە ئەو زێدەڕۆییە لاببرێت، بە پێچەوانەوە ئیجرائاتى یاسایی پێویستى لەگەڵ بکرێت”، پارێزگای هەولێر وا دەڵێت،

بەهۆی زیادەڕۆییەوە هاوڵاتیەک دەستگیر کرا

بەهۆی زیادەڕۆییەوە هاوڵاتیەک دەستگیر کرا