"داربڕین له راپه‌ڕین كه‌مبووه‌ته‌وه"
له گوندێكی پشده‌ر هاوڵاتیه‌ك به دارى بڕاو و تراكتۆره‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی قه‌زاى پشده‌ر، هاوڵاتیه‌ك به‌تۆمه‌تى داربڕین ده‌ستگیركراوه پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ش داره بڕاوه‌كان و ئه‌و تراكتۆره‌شیان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه كه داره‌كانى پێ ده‌گواسته‌وه.
مەفرەزەیەکى بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر دواى وه‌رگرتنى زانیاری له‌سه‌ر كه‌سێكى داربڕ، چوونه گوندى ریشـوانە و دەوروبەری لە ئەنجامدا هاوڵاتیەكه‌یان ده‌ستگیركردووه.
شۆڕش كاكه فه‌تحوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، به 964 ـى وت هه‌رچه‌نده له سنووره‌كه‌یان دیارده‌ى داربڕین كه‌مبووته‌وه به‌ڵام جارجار ئه‌م حاڵه‌تانه رووده‌ده‌ن و ئه‌وانیش رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاره‌كه ده‌گرنه به‌ر.
وتیشی “هاوڵاتییه داربڕه‌كه به‌و دارانه‌ى بڕیبوونى له‌گه‌ڵ ئه‌و تراكتۆره‌ى پێی ده‌گواسته‌وه هه‌موویان ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتووه و راده‌ستى دادوه‌ریشمان كردوون”.
له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكدا ئه‌وه یه‌كه‌مین حاڵه‌تى داربڕینه كه له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین روودەدات و رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاره‌كه ده‌گیرێته‌به‌ر.
رۆژى 11.11.2024 لە سنورى پشدەر سێ هاوڵاتیان بەهۆکارى داربڕین له سنوورى ناحیه‌كانى هەڵشۆ و هیرۆ دەستگیرکردبوو و له‌دواى ئه‌م به‌رواره‌ش ئه‌م حاڵه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ روویداوه.
شۆڕش كاكه ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده ژماره‌ى هێزه‌كانى پۆلیس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان كه‌مه و پێداویستییه‌كانى گواستنه‌وه‌شیان وه‌كو پێویست نیه، به‌ڵام به‌هۆى چاودێرییه به‌رده‌وامه‌كانیان و هاوكارى هاوڵاتیانیش وایان كردووه له سنووره‌كه‌یان دیارده‌ى داربڕین به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت.