گرافیک؛ 964+
زیاتر له 371 هه‌زار خێزان وه‌ریان نه‌گرتووه
تاوەکو ئێستا زیاتر له 970 هه‌زار خێزانی هەرێم نەوتیان وەرگرتووە
فەرهاد حەسەن
سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه زیاتر 194 ملیۆن لیتر نەوتی سپی له هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكراوه و ئه‌م خێزانانه‌ى سوودمه‌ند بوونه ژماره‌یان 972 هەزار خێزانه.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوایین ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه رێژەی دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی گه‌یشتووه‌ته 73% له کۆی نەوتی دابەشکراو كه 194 ملیۆن و 317 هه‌ازر و 800 لیتره.
هه‌ولێر زیاتر له 328 هه‌زار خێزان نه‌وتیان وه‌رگرتووه و زیاتر له 86 هه‌ازریش ماوه وه‌ریبگرن، سۆران زیاتر له 86 هه‌زار خێزان وه‌ریگرتووه و هه‌زار و 857 یش ماوه، له سلێمانى زیاتر له 345 هه‌زار خێزان وه‌ریانگرتووه، هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ى 22 هه‌زار خێزان، دهۆك زیاتر له 150 هه‌زار خێزان و زاخۆش زیاتر له 38 هه‌زار خێزان نه‌وتیان وه‌رگرتووه.
كۆى گشتى ئه‌و خێزانانه‌ى له‌هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئه‌مڕۆ نه‌وتیان وه‌رگرتووه بریتین له 971 هه‌زار و 589 خێزان، له‌به‌رامبه‌ریشدا 371 هه‌زار و 964 خێزانیش وه‌ریان نه‌گرتووه.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بۆهەر خێزانێک بڕی 200 لیتر دابەش دەکات و له‌به‌رامبه‌ریشدا 104 هه‌زار دینار له هه‌وڵاتیان وه‌رده‌گرێت.