یەکشەممە دابەش دەکرێت

 هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

هاوکاری دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رۆژی یەکشەممەش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 8.12.2024 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاری مانگی 11ی هێزەکانی پێشمەرگە.

کۆمەک و هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پیشمەرگە تائێستا گەیشتووەتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ساڵی 2014ـەوە، بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی – ناتۆ، بۆ بەگژداچوونەوەی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” ناسراو بە داعش پێک هێندرا.

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش ...

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش ...

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت