دیمەنێک لە کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە خەبات
دەبرێنە کوێ؟
هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە خەبات دەستیپێکرد
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە قەزای خەبات هەڵمەتی کۆکردنەوەی قەزاکە لە سەگی بێلانە دەستیپێکردووە و تا هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، شارەوانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە هەرکوێیەک سەگ هەبوو پەیوەندییان پێوەبکەن.
سەرۆکیی شارەوانی قەزای خەبات دلاوەر فەتاح، بە 964ـی وت، لە 3.12.2024ەوە لە رێگای تیمێکەوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگیان لە قەزاکەیان دەستپێکردووە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، هەر دوێنێش نزیکەی 100 سەگیان گرتووە.
وتیشی، ئەو سەگانە کە لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستبەسەر دەکرێن، راستەوخۆ دەبردرێنە ئەو شەڵتەری کە دروستکراوە بۆ سەگی بێلانە.
“نزیکەی 400 بۆ 500 سەگ لە سنووری قەزاکەمان هەیە و داوا لە دانیشتوانی خەبات دەکەین لە هەر شوێنێک سەگ هەبوو پەیوەندییمان پێوە بکەن”، دلاوەر فەتاح وای وت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەزای خەبات دوو ژمارە مۆبایلی داناوە و داوا لە دانیشتووانی قەزاکە دەکەن لە هەر شوێن و کۆڵانێک سەگ هەبوو تیمەکان ئاگادار بکەنەوە.
07506610061 سەرۆکی شارەوانی
07517944691 چاودێر
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر چەند سەگی بێلانە هەیە و چەندیان لە شێڵتەرەکانن؟
سەگی بێلانە
زیانەکەی 3 ملیۆن دینارە
سەگی بێلانە "کۆمەڵکوژی" لە پەلەوەرەکانی ماڵێک دەکات
"یاسایەکی سەردەمی بەعس هێشتا سەگ دەکوژێت"
ئاژەڵپارێزانی کوردستان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیان هەڵبڕی
بەشێکیان نەزۆک کراون
هەولێر؛ هەشت هەزار و 437 سەگی بێلانە لە شەقام و گەڕەکەکان کۆکراونەتەوە
مام لوقمان خەمۆریانە و خواردنیان پێدەدات