وتەبێژی هاتوچۆ وەڵامی 964 دەداتەوە
دوای هەولێر و سلێمانی لە دهۆکیش ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا قەدەغە دەکرێت؟
964+
شۆڕش قادری
دوای قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕی بێ سەرەتا لە شەقامەکانی هەولێر و سلێمانی، لە دهۆک چارەنووسیان چ دەبێت و چییان لێدەکرێت.
سەبارەت بەم بابەتە 946 پەیوەندی بە ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆکەوە کرد، ئەو وتی، “تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەسەر ئەو پرسە لای ئـێمە نیە و هێشتا ئەو ئۆتۆمبێلانە ئازادن لە شەقامەکانی دهۆک هاتوچۆ بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکات حکومەت بڕیار بدات، لە دهۆکیش ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا، قەدەغە دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
دوێنێ دووشەممە 2.12.2024 لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و پێشتر و لە 24.11.2024ـەوە ئەو بڕیارە لە هەولێرێش جێبەجێ کراوە.