هەواڵەکان

هەولێر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای قەدەغە کرد وبۆ هەناردەی نەوتەکە پەرلەمان کۆدەبێتەوە

+964
ژووری هەواڵ

بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە ناو شەقامەکانی هەولێر قەدەغە کرا و پاسکیل و ماتۆڕیش چیدی نابێ بچەنە شەقامەکانی 120ی و 150مەتری شارەکە، هێمن حەمەدئەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، بۆ رێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوەکانی هاتوچۆ لە شەقامەکان و هاتوچۆی شارەکە بڕیارەکانی دەرکردووە و دەیخاتە بوار جێبەجێکردنەوە.

باران بارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشێکی سارد روو لە شارەکانی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە هەر لە ئێستاوە خۆتان پۆشتە بکەن.

دەرچەیەکی خێر بۆ نەوتە وەستاوەکەی هەرێمی کوردستان خەریکە دەدۆزرێتەوە و سەرەتاش دەبێت پەڕلەمانی عێراق هەنگاوەکە بنێ کە بڕیارە رۆژی سێشەممە بۆ هەمواری ماددەی 12 لە خشتەی بودجەی گشتی عێراق کۆببێتەوە و دەروازەکە لە رووی یاساییەوە بکاتەوە.

لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، 12 کرێکاری ژینگەپارێز بەپێی قسەی خۆیان، لەلایەن ئەو کۆمپانیایەی کاری پاککردنەوەی ناحیەکە دەکات، دەرکراون.