باری پاتری پێبوو

بارهەڵگرێک لە رێگەی پێنجوێن – سەیدسادق وەرگەڕا

+964
بڕوا مەجید – سەید سادق

بارهەڵگرێک کە باری پاتری پێ بوو، لەسەر رێگای پێنجوێن – سەیدسادق وەرگەڕا، شۆفێرەکەی بریندارە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت

کەمال سەعدون، کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، بۆ 964 وتی، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ3.12.2024 بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگڕێک کە پاتری ئۆتۆمبێلی بارکردبوو، بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، كە شۆفێرەکەیە و تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی سمودە”.

وتیشی، دوای چارەسەری سەرەتایی لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەوە، بە ئاگاداری بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا ”

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون