دیمەنی شاری رەققە لە بەرزاییەوە وێنە: AFP
لیژنە دروست دەکەن
بۆ گەڕانەوەی کوردەکانی رەققە ئاسایش و پارێزگار کۆبوونەوە
ئەحمەد مستەفا
گەڕانەوەی دەیان کوردی ئاوارە بۆ رەققە نزیکە لەوەی رووبدات، ئەوەش بە شێوەیەکی سەلامەت بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هەر بۆیە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان فەرماندەیی ئاسایشی حەسەکە و پارێزگاری رەقە دروست کرا.
ئەمڕۆ لیژنەکە لە عەفرین و گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب بوون.
دواتر، مەروان عەلی فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە و مەحمود خەلیل فەرماندەی ئاسایش، لەگەڵ عەبدولڕەحمان سەلام پارێزگاری رەققە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە رەققە و هەروەها بارودۆخی کورد لە ناوچەکە تاوتوێ کراوە، هەردوولا گەیشتوونەتە بڕیارێک بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی کوردانی رەققە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لیژنەیەکی هاوبەش دروست دەکەن.
بەپێی داتای نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سوریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە”، زیاتر لە 134 هەزار کەس لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا | ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە” ئاوارە بوون.