دوکەڵ و دەنگی بەرز

39 مۆلیدە لە ئاکرێ سزادران

964+

ژوولی عەدنان

قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ لە ئەنجامی پشکنینی لیژنەکانی مۆلیدەکان و پاش ئاگادارکردنەوەیان، سزای 39 مۆلیدەی ناوچەکەیان دا.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی ئاکرێ پەروین شەوقی بە 964 ی وت، ”لیژنەکانیان رۆژانە بە بەردەوامی سەردانی مۆلیدەکان دەکەن و هەر سەرپێچییەک هەبێت سەرەتا ئاگادار دەکرێنەوە، پاشان سزا دەدرێن”.

قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ لە رێگەی لیژنەیەکەوە دوای سزادانیش سەردانی مۆلیدەکان دەکەنەوە، ”هەر خاوەن مۆلیدەیەک پەیڕەوی رێنماییەکان نەکات سزا دەدرێت، نابێت مۆلیدە ژینگە پیس بکات و دەنگی بەرزبێت، هەروەها دەبێت لە کاتی دیاریکراودا کارەبا بداتەوە هاوڵاتیان” پەروین شەوقی وای وت.

وتیشی ”سزادانی مۆلیدەکان لە پێناو پاراستنی مافی هاوڵاتیانە و بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان”.

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 دیاری کرا

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 دیاری کرا

چیدی بەتەمای کارەبای موەلیدە بۆ شەونشینی مەبن

چیدی بەتەمای کارەبای موەلیدە بۆ شەونشینی مەبن