دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلییە _ وێنە: 964
لە سلێمانی
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 10 دیاری کرا
شۆڕش قادری
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 10 لە سلێمانی دیاری کرا و لەنێوان حەوت بۆ هەشت هەزار دینارە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، “ئه‌مڕۆ دووشەممه 4.11.2024 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان کۆبووەتەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە 43 دینار دیاری کردووە.
به‌وەش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی رابردوو له‌نێوان حەوت هەزار بۆ هەشت هەزار دینارە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، مانگی رابردوو موەلیدەکان لە سلێمانی، لە نێوان (165 بۆ 185) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌خت لەوەدەکاتەوە كه، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له پێنج خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.