مامەڵە داراییەکانى رادەگرێت

بانکى ناوەندى لەبارەى تیکتۆکەوە بڕیاریدا

964+

وریا فەتاح

بانکى ناوەندى عێراق لەبارەى تیکتۆکەوە بڕیارێکى نوێى دەرکرد و هەموو مامەڵەکانى گواستنەوەى  دارایى کۆمپانیاى تیکتۆک رادەگرێت.

بەپێى نوسراوێک، کە واژۆى د. عەمار حەمەد خەڵەف، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى لەسەرە، رێنمایى دامەزراوە داراییەکان و بانکەکانى کردووە بۆ راگرتنى گواستنەوەى دارایى هاتوو و رۆیشتووى کۆمپانیاى تیکتۆکى لە ناوخۆى عێراقدا.

بانکى ناوەندى لەبارەى تیکتۆکەوە بڕیاریدا

لە عێراقدا زیاتر لە 23 ملیۆن بەکارهێنەرى تیکتۆک هەیە و پێشتریش چەندین هەوڵ هەبوون بۆ راگرتنى ئەو تۆڕە لە عێراقدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.