هەولێر

200 مەتر فریز لە بلواری نێوان شەقامەکان دەچێندرێت

964+

ژوولی عەدنان

ئەمڕۆ 30.11.2024 تیمەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بلواری نێوان شەقامەکانی هەولێریان فریز رێژکرد.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر بە 964ـی وت ”ئەم مانگە 2000 مەتر چوارگۆشە فریزیان لە بلواری نێوان شەقامی هەولێر پیرمام چاندووە، هەر مانگەی بەشیک لە شەقامەکان فریز رێژ دەکەن”.

باسی لەوەشکرد کە هەر ناوچەیەک سیستەمی ئاودانی هەبێت فریزی لێ دەچێنن بەڵام ئەو شوینانەی ناتوانن ئاوی بدەن و خزمەتی بکەن زیاتر داری لێدەچێنن چونکە توانای بەرگەگرتنی زیاتریان هەیە.

وتیشی ”ئەگەر لە داهاتوودا سیستەمی ئاوی هەولێر باشتر بێت ئەوا هەموو بلوارەکانی هەولێر سەوز و پڕ فریز دەکەین،،.

پێشتریش بە دریژی 170 مەتر لە دورگەی ناوەندی شەقامی کەرکوک لە شاری هەولێر قۆناغی دووەمی سەوزکردن ئەنجامدرا .

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی کردبوەوە وتبووی، ”ئەم سەوزکردنە بە دوو قۆناغ دەکرێت و بە هەردوکەیەوە 620 مەتر سەوز دەکرێت و هەڵمەتەکەش لەلایەن ئەندازەی پارکەکانەوە جێبەجێ دەکرێت”

لە ئێستادا سەوزکردنەکە بەرزبووەتەوە و 2000 مەتر چوارگۆشەی تێپەڕاندووە.

"رێژەی سەوزایی لە دهۆك زیاترە لە 13%"

ئیدارەی خورماتوو دەروازەی شار دەکات بە باخچە و سەوزایی

ئیدارەی خورماتوو دەروازەی شار دەکات بە باخچە و سەوزایی