مانگانه‌ زیاتر له‌ 9 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان كردوون

ماوه‌ى دووساڵه‌ خێرخوازێك منداڵه‌ بێ باوكه‌كانى گه‌رمیانى له‌هاوكاریكردن بێبه‌ش نه‌كردووه‌

‌964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان 175 منداڵى بێ باوك ده‌ستنیشانكراون بۆ هاوكاریكردن، خێرخوازێكیش ماوه‌ى دوو ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامى له‌ رووى مادییه‌وه‌ هاوكاریان ده‌كات.

محه‌مه‌د مسته‌فا كه‌لارى، سه‌رپه‌رشتیارى دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كه‌، به‌ 964ـى وت، ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌ستنیشانكراون بارى دارایی خێزانه‌كانین باش نییه‌ و ئه‌م خێرخوازه‌ش ماوه‌ى دوو ساڵه‌ هاوكاریان ده‌كات.

خێرخوازه‌كه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ مانگانه‌ زیاتر له‌ نۆ ملیۆن دینار ده‌نێرێته‌ گه‌رمیان بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر منداڵه‌كان.

وتیشی “هه‌ر منداڵێكی بێ باوك مانگانه‌ 50 هه‌ازر دینارى پێده‌درێت و له‌هه‌ر ماڵێك چه‌ند منداڵی له‌مشێوه‌یه‌ هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ 50 هه‌ازریان پێده‌درێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م خێرخوازه‌ كه‌ ماوه‌ى دووساڵ به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردنى ئه‌م منداڵانه‌ بڕیاریداوه‌ به‌رده‌وام بێت.

رێكخراوێك 200 منداڵى بێ دایك و باوك له‌ خانكێ به‌خێوده...

رێكخراوێك 200 منداڵى بێ دایك و باوك له‌ خانكێ به‌خێوده‌كات