لە سنووری چوارقوڕنە
باوکێک منداڵێکی دووساڵانی خۆی شێلاو گیانی لەدەست دا
964+
توانا نقی
تەرمی منداڵێکی تەمەن دووساڵان گەیندراوەتە نەخۆشخانەی رانیە کەسوکارەی دەڵێن لەلایەن باوکی خۆیەوە بە هەڵە ئۆتۆمبێلەکەی شێلاویەتی و گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، رووداوەکە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی گردجانی ناحیەی چوارقوڕنە روویداوە.
دەشڵێت، منداڵێک بەناوی (ئـ، ئـ، غ) لە رەگەزی مێ و تەمەنی دوو ساڵ و نیوە لەلایەن باوکیەوە کە لە دایکبووی 1993ـیە لەو کاتەی ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵ بردووتەوە دەرەوە منداڵەکەی شێلاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئێستا توێکاری بۆ تەرمی منداڵەکە دەکرێت لە پزیشکی دادی رانیە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.