گەرمیان

لە رووداوێکى هاتوچۆدا منداڵێک گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە سنوورى گەرمیان، منداڵێکى سێ ساڵان گیانى لەدەست دا.

رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر، لە گوندی عەوڵاقوتی سەربەناحیەی سەرقڵا لە سنوورى گەرمیان روویداوە.

وەک ئەوەى هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردووەتەوە، رووداوەکە لە جۆری شێلانە بووە، سەرەتا منداڵەکە بریندار بووە، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەست داوە.

“منداڵەکە لەدایک بووی ساڵی 2021ـە و لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە”، هاتوچۆى گەرمیان وا دەڵێت.

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە گەرمیان باوک و کوڕێک گیانیان ...

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە گەرمیان باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا