سودانی لە مەدریدە
عێراق و ئیسپانیا چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتنیان واژۆ كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە مەدریدە و چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتنی لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەكەی واژۆ كرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.11.2024 بڵاویكردەوە، سودانی و پیدرۆ سانچێزی سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا لە مەدرید بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێكی هەردوولا، چەند یاداشتێكی لەیەكگەیشتن و رێككەوتنیان واژۆ كرد.
بە پێی سەرچاوەكە، یاداشتەكان لەم بوارانەن:
*یاداشتی لەیەكگەیشتن بە لە بواری یاسا و گۆڕینەوەی شارەزایی لە نێوان وەزارەتی دادی عێراق و وەزارەتی داد و پەیوەندییەكان لە ئەنجومەنی یاسادانی شانشینی ئیسپانیا
* یاداشتی هەماهەنگی لە بواری دەستپێشخەری سیادی
*یاداشتی لەیەكگەیشتن لە نێوان ژووری بازرگانی هەردوولا
*یاداشتی لەیەكگەیشتن لە نێوان یەكێتیی پیشەسازییەكانی و یەكێتیی ئیسپانیا بۆ رێكخستنی كاروباری كۆمپانیاكان CEOE.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەداوە، گفتوگۆ لە نێوان هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیسپانیا كراوە بۆ واژۆكردنی چەند یاداشتێكی دیكە، ئەوانیش:
یاداشتی لەیەكگەیشتن لە نێوان دەستەی دەستپاكیی عێراق و جێگری گشتی دەوڵەت لە شانشینی ئیسپانیا، كە رێككەوتنەكە واژۆ كراوە.
یاداشتی هەماهەنگی لە نێوان پارێزگای واست و كۆمپانیای ئیماتیای ئیسپانی بۆ بیناسازی، رێككەوتنەكەش لە ژووری بازرگانی ئیسپانیا واژۆ كرا.
یاداشتی لەیەكگەیشتن بۆ هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەردوو وڵات و بڕیارە رێككەوتنەكە لە وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا واژۆ بكرێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەت گەیشتە ئیسپانیا.
سودانی لەدوای سەرژمێری: ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆن کەسە
سودانی
نەخۆشخانەى شەعب
دواى 40 ساڵ یەکەم نەخۆشخانەى گشتی لە بەغدا كرایەوە
دەستەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق:
"حكومەت 50 ملیار دیناری لە گەندەڵكاران وەرگرتووەتەوە"
رووداوەکانی سوریا و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات
نوێترین لێدوانی سودانی