بەرهەمی سێیەمی بڵاودەكاتەوە
شاباز عوزێری دوای گەیشتنی بە عەشقەکەی هێشتا ئیلهامی شیعری بۆ دێت
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
شاباز عوزێری شاعیری لاو دووەمین دیوانە شیعر و سێیەمین کتێبی خۆی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، باش نیم سەرنجی نەخوێندەوارەکانیشی راکێشا.
دەربارەی کتێبەکەی، شاباز بۆ 964 وتی، “کتێبی 16 رۆژ زیاتر لە دوو ساڵی پێچووە و زۆر پێوەی ماندووبووین، تا چیرۆکەکانمان کۆکردەوە، شیعرەکانی بۆ خودا و ئەڤینداری وتراوە، دووەمین دیوانە شیعر و سێیەمین کتێبی ژیانمە”.
شاباز عوزێری ماوەیەک پێش ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و گەیشت بە عەشقەکەی، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات، هێشتا ئیلهامی شیعری بۆ دێت و پێشی وایە کتێبی (باش نیم) سەرنجی نەخوێندەوارەکانیشی راکێشاوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح