ترێندی هەفتە
لە هەڵپەرکێ و شاییەوە بۆ نەخۆش کەوتنی هونەرمەندان
+964
پەری ساڵح
سەرەتای هەفتە بە ئاهەنگی هاوسەرگیری و شایی شاباز عوزێری شاعیر دەستیپێکرد و کۆتایی هەفتەش نەخۆش کەوتنی پەرواز حسێن هەمووانی نیگەران کرد.
رێکەوتێکی سەیر بوو گۆران ساڵحیش پاش جیابوونەوە و ماوەیەکی زۆر بێدەنگی، یەکەم بەرهەمی بە ناوی “دڵشکانم” بڵاوکردەوە.
هەر پەرواز حسێن نەبوو، دەشنێ مورادیش ئەم هەفتە رایگەیاند دڵی نەخۆشە و چارەسەری پزیشک وەردەگرێت، بەڵام دۆخەکەی قورس نییە و تەنیا حەزناکات بڵێ نەخۆشم.
هونەرمەند و دەرهێنەر جەلیل زەنگەنە لە 964 ئاشکرای کرد نزیکەی 1000 ئەکتەر بەشداری بەشی نوێی گەردەلول دەکەن، بە ئەگەری زۆرەوە کۆتاییە و حەزدەکات خۆیشی گەردەلول تەواو بکا.
دوای 21 ساڵ شیروان عەبدوڵا گۆرانیەک لەگەڵ دیاکۆزی کوڕی نوێ دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە ترێند و گەرم کراوەتەوە.
فرمێسک حافیز خانمە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی رایگەیاند، بەمزوانە ئەلبومێکی نوێ بەناوی “فرمێسک” بڵاودەکاتەوە.