هۆكاره‌كه‌ى روونكراوه‌ته‌وه‌

نەوتی برێنت 14 دۆلار و ته‌كساسیش 10 دۆلار دابەزیون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى ئاسیا نرخی نه‌وتى برێنت سه‌رووى 70 دۆلار دابه‌زیوه‌، هۆکاره‌كه‌شی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستى بەنزینی کۆگاکراوى ئەمریکا دەگەڕێتەوە.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت دابەزی و بە 72 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 10 سەنت دابەزی و بە 68 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شرۆڤه‌كارانى بوارى ئابوورى ده‌ڵێن هۆكارێكی دیكه‌ بۆ دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ پشووەکانی رۆژی سوپاسگوزاری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  پێشبینی دەکرێت قەبارەی مامەڵەکان لە ناوبازاڕدا سنوورداربێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وزەی ئەمریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، قەبارەی بەنزینی کۆگاکراو لەو وڵاتە هەفتەی رابردوو 3.3 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە. لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا قەبارەی کۆگای بەنزین دابەزین بەخۆیەوە نەبینێت.