لۆگۆی ئەنجومەنەکە .
15 خۆبه‌خش له پێشبڕكێ دان
عێراق “خۆبه‌خشی ساڵ” له سنوورى سلێمانى دیاریده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەنجومەنی باڵای گەنجانى عێراق له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كه‌سێك وه‌ك خۆبه‌خشی ساڵ دیاری ده‌كات، كه له رابردوودا كارى خۆبه‌خشی ئه‌نجام دابێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 15 خۆبه‌خش پێشبڕكێی بردنه‌وه‌ى ئه‌م خه‌ڵاته ده‌كه‌ن.
باڵیۆزانی گەنجان پرۆگرامێکی تایبەت بە گەنجانەوە راستەوخۆ لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بسەرپەرشتی دەکرێت.
ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته براوه، وه‌ك خۆبه‌خشی ساڵ له‌سنوورى پارێزگاكه‌ى ده‌ناسرێت و لە بۆنەیەکی فەرمیشدا لە رۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی كه‌سی براوە لە بەغدا خەڵات دەکرێت.
مه‌عروف مه‌جید، یه‌كێكه له كاندیدانى ئه‌م پێشبڕكێه‌و سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده‌یه بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، ماوه‌یه‌ك پێشت ئێستا قۆناغى یه‌كه‌مى ئه‌م پێشبڕكێیه به‌ڕێوه‌چوو چه‌ندین كه‌س خۆسان پاڵاوت، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌نیا 15 خۆبه‌خشی هێشته‌وه كه كێبڕكێ بكه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ى نازناو و خه‌ڵاته‌كه.
وتیشی “له‌رێگه‌ى فۆڕمێكه‌وه ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ركه‌سێك كه ده‌نگ ده‌دات پێویسته ژمراه موبایله‌كه‌ى بنسرێت بۆ ئه‌وه‌ى ساخته‌كارى له ده‌نگدانه‌كه نه‌كرێت و ته‌نیا یه‌كجار ده‌نگ بدات”.
رۆژی 1.12.2024 دەنگدانەکە کۆتایی دێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌و به‌پێی كاره‌كانى رابردووى بڕواى به‌خۆیه‌تى كه‌ببێته یه‌كه‌مى ئه‌م پێشبڕكێیه چونكه ده‌ڵێت “ته‌واوى كاره ژینگه‌ییه‌كانم به‌شێوه‌ى مه‌یدانى ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وام له هاوڵاتیان نزیك بوومه”.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، ئه‌و فۆرمه‌ی بۆ دەنگدان دایانناوه، بۆ دیاریکردنی 10 کەسایەتی خۆبەخشی ساڵه بەدەنگدانی گشتی، هەر 10 کەسایەتیەکە لە رۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی له 5.12.2024 لە مەراسیمێکی فەرمی خەڵات دەکرێن، بەم شێوەیە:
خەڵاتی یەکەم 10 ملیۆن دینار عێراقی
خەڵاتی دووەم هه‌شت ملیۆن دینار عێراقی.
خەڵاتی سێیەم شه‌ش ملیۆن دینار عێراقی.
سێ ملیۆن دینار عێراقیش بۆ هەریەک لە حه‌وت بەشداربووەکەی دیكه.