سیمینار بۆ خوێندنگە ئامادەییەکانی کچان دەکەن

لە هەڵمەتی 16 رۆژەی هۆشیاری و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گوند بە گوند و قوتابخانەکانی کوردستان دەگەڕین، بە مەبەستی هۆشیار کردنەوەی ژنان و کچان.

هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ماوەی سێ رۆژە دەستیپێکردووە و بەڕیوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانیش لە ناوچە جیاوازکانی کوردستان چالاکی جیاوازیان هەیە.

بەڕیوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – سلێمانی و رێکخراوی ئاسوودە پێکەوە چوونە گوندی سیا مێوە ی سەر بە قەزای پێنجوێن و سیمینارێکیان بۆ دایکی خوێندکارانی گوندەکە رێکخست.

سیمینارەکە لە ژێر ناونیشانی دادپەروەری بۆ هەموان وترایەوە و تیایدا باسی هێڵی گەرمی 119 کرا و چۆنییەتی کارکردنیان بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی خێزان  بۆ ژنەکانی گوندەکە روونکرایەوە، رێکخراوی ئاسوودەشیان پێ ناسێنرا.

جگە لەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بەشی نووسینگەی قەڵا چوونە ئامادەیی شەپۆلی کچان و باسیان لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەدیکرد.

لە راپەڕینیش نوسینگەی قەڵادزێی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان چوونە خوێندنگەی ئامادەیی ژاراوە و بە ناونیشانی (پەروەردەی تەندروست کلیلی کۆمەڵگەیەکی دور لە توندوتیژییە) سیمینارێکیان بۆ خوێندکاران و مامۆستاکانی قوتابخانەکان ئەنجامدا.

ماوەی 33 ساڵە كەمپینی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دەكرێت و لە 25ـی 11 تا 10ـی 12 بەردەوام دەبێت، ڕەنگی پرتەقاڵی وەك ڕەنگی فەرمیی هەڵمەتەكە ساڵانە بەكار دێت كە ئەمەش وەك هێمایەكە بۆ داهاتوویەكی بەدەر لە توندوتیژی بە ژنان

.