هەواڵەکان

دووشەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ژووری هەواڵ

پەرلەمانە تازەکەی هەرێم وادەی یەکەم کۆبوونەوەی بۆ دیاری کرا و رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەچنە هۆڵی پەرلەمان و ئیتر ئەرکەکەیان تا چوار ساڵی دیکە دەست پێ دەکات.

لەبەر ئەوەی سەرما و سۆڵەی ئەم زستانە هێشتا بە تەواوی نەهاتووە، بۆیە نرخی بەرمیلێك نەوتی سپیی ماڵان، باش دابەزیوە و نەوتفرۆشەكانیش هاواریان لێهەستاوە.

چانس یاوەری 698 خوێندکاری دیکە بوو ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان هاتەوە وەرگیران، ئەمەش لە ئەنجامی پڕکردنەوەی فۆڕمی کورسی بەتاڵ.

پرۆژە دڵ ناسکەکەی ئاوی خاس لە قەڵا دزێ دیسانەوە لە کارکەوتووە ئەم جارە بەهۆی هەورەبروسکەوە شۆرت لە کارەباکەی دروست بووە و ئاو بەسەر ماڵاندا دابەش ناکرێت.