نرخەکەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات

عێراق ئۆتۆمبێلی کارەبایى بەرهەمدەهێنێت و بە قیست دەیفرۆشێت

964+

ژوولى عەدنان

دەستەى پیشەسازى جەنگى عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبیلى کارەبایى لە عێراق دەخەنە بازاڕەوە کە نرخەکەى لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات، مانگانەش دەتوانن 2000 ئۆتۆمبێل بەرهەمبهێنن.

قوسەی عەلی کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەى پیشەسازى جەنگى بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى و دواتر بە 964 عەرەبى وتووە،”ئێستا پڕۆژەکە گەیشتووەتە قۆناغێکى پێشکەوتوو، بەو پێیەی رێژەی تەواوبوونی ژێرخانەکەی لەسەدا 90ـى تێپەڕاندووە”.

“توانای بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە مانگانە نزیکەی (2000) ئۆتۆمبێل دەبێت، واتە (24) هەزار ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا، و بە قۆناغیش دەبێت، بەو پێیەی قۆناغی یەکەم پرۆسەی کۆکردنەوە لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا قۆناغی دووەم دەبێتە خۆجێیکردنی تەواوی پیشەسازییەکە و بە مۆدێلی جیاواز کە ژمارەیان تا حەوت مۆدێل دەبێت و بەپێى خواستى بازاڕ دەخرێتەڕوو”.

روونیشى کردووەتەوە، وێستگەی شەحنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی شۆفێران بتوانن دەستیان پێبگات و خۆیان لە وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکە بەدوور بگرن ئەگەر پاترییەکەی ناوی شەحنی کارەبایی تەواو بوو.

لە هەرێمى کوردستان کارگەى دروستکردنى ئۆتۆمبێل دادەنرێ...

لە هەرێمى کوردستان کارگەى دروستکردنى ئۆتۆمبێل دادەنرێت

هەر لە گولەی بچوکەوە دروستی دەکەن هەتا هاوەن و بەلەمی ش...

هەر لە گولەی بچوکەوە دروستی دەکەن هەتا هاوەن و بەلەمی شەڕکردن