چەند رۆژێک جێگیر بوو

جارێکی تر نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد

شۆڕش قادری

نرخى نەوت جارێکی تر رووی دابەزین کرد و نەوتی سووکی تێکساس گەڕایەوە خوار 70 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕى جیهانیدا بە 73 دۆلار و 27 سەنت دیاری کراوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 69 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەروەها بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وایكرد نرخی نەوت دابەزێت، بەڵام ماوەی هەفتەیەک بوو نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی 75 دۆلار بەرزببووەوە.

بە وتەی شارەزایانی ئابووری، ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران و پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر رووی لە دابەزین کردەوە.