ڤاران وازی له كه‌ڵه‌شێره‌كان هێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
رافائیل ڤاران بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و هه‌ڵبژارده‌ی فەڕەنسا وازهێنانی له یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.
ڤارانی تەمەن 29 ساڵان، دوای یاریكردنی 10 ساڵ به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا، وازهێنانی له هه‌ڵبژارده‌كه راگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی لۆ پاریزیانی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه، ڤارانی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید بەهۆی کێشەی جەستەیی و هزرییه‌وه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویەتی “ڤاران ئەو پەندە فەڕەنسییە جێبەجێدەکات، کە دەڵێت دوو کەس بەبێ سێیه‌م كه‌س نییە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بڕیاره‌كه‌ی ڤاران پەیوەندی بە هاوڕێیه‌كانی “ستیڤ مانداندا و هوگۆ لۆریس”ـەوە دەکات، کە مانگی رابردوو بڕیاری وازهێنانیان له یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.
ڤاران لە 22ی ئایاری 2013 یارییە نێودەوڵەتییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا دەستپێکرد و 93 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە، 5 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه مۆندیالی 2018 و خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2021ـی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له مۆندیالی 2022 له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كان گه‌یشته یاری كۆتایی.