دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر

رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن کرایەوە

964+

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر و تونرا ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان –  زەڕایەن بکرێتەوە.

ئەمشەو بەهۆی رژانی رۆنی رەشەوە لە نزیک گوندی بیرکێیە و نزیک گوندی چنارە، لەسەر رێگەی دەربەندیخان بۆ ناحیەی زەڕایەن، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و رێگەکەش داخرا.

هاتوچۆ دەڵێت؛ هاوڵاتیەکی زۆر لە ڕێگاکەدا گیریان خواردبوو بەڵام لە ئێستاشدا مەفرەزەکانیان لە هەوڵی بەڕێکردنی ئەو لۆد و قەرەباڵغیەن و تاوەکو دڵنیا نەبنەوە لەوەی سەرجەم هاوڵاتیان و شـۆفێرانی بەڕێکەوتوون لەوێ دەمێنینەوە.

باسی لەوەشکردوووە هێشتا لە ئەگـەری باران بارینی زیاتر مەترسی هەیە دووبارە ڕێگاکە گرفتی تێدا دروسـت بێت.