لە ئەنجامی کەمینی هێزە ئەمنییەکان لە زیقاڕ دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر گیران
10 کیلۆ وکێڵگەیەکی رووەکی هۆشبەر
لە ئەنجامی کەمینی هێزە ئەمنییەکان لە زیقاڕ دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر گیران
964+
ژوولی عەدنان
لە دوای روبەڕوبونەوەیەک لە قەڵای سوکەر دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر گیران و کێڵگەیەکی رووەکی ”داتۆرا” دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ رێکەوتی 23/11/2024 لە باکووری پارێزگای زیقار دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و کێڵگەیەکی چێندراو بە رووەکی داتۆرای هۆشبەر دۆزرایەوە.
دوو بازرگانەکە ماتۆڕیان پێبووە و بە 10 کیلۆ ”داتۆرا” وە گیران، لە هەمان ناوچەش هێزە ئەمنییەکان کێڵگەی رووەکە هۆشبەرەکەیان دۆزییەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ی ووت ” بڕی 10 کیلۆ رووەکی داتۆرا ی هۆشبەر و کێڵگەیەکی هەمان رووەکیان لە ناوچەکە گرتووە”.