هونەرمەند زایەر عەبدوڵا کۆچى دوایی کرد
964+
پەری ساڵح
دوای دووجار تووشبوونی بە شێرپەنجە، زایەر عەبدوڵا هونەرمەند و شانۆکار کۆچی دوایی کرد.
پاش تێپەڕاندنی شێرپەنجەی کۆڵۆن، نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا زایەر عەبدوڵا، بەهۆی دروستبوونی گرێیەک لە پشتی ملی، بۆ جاری دووەم تووشی شێرپەنجە بوویەوە.
کەمێک پێش ئێستا شیرین سابیر، هاوسەری زایەر عەبدوڵا، تایبەت بە 964 هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی پێ راگەیاندین.
زایه‌ر عه‌بدوڵا دواکاری هونەری کە تێیدا دەرکەوتبێت درامای ئەدیابین بوو، جگه له‌وه‌ی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك زۆر ناسراوه، له هه‌مان كاتدا پێشتر كاری میدیای كردووه و له بواری نووسیشدا جێده‌ستی دیاره و چه‌ند به‌رهه‌مێكی چاپكراوی هه‌یه