ئەمشەو ریال یاری مانگی پێشووی هەیە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

له‌ یارییه‌كی دواخراوی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا یاری ده‌كات، كه‌ ركابه‌رێكی سه‌رسه‌خته‌ و كاته‌كه‌شی بۆ یانه‌ی شاهانه‌ زه‌حمه‌ته‌.

یارییه‌كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ یاریگای ریال مه‌درید “سانتیاگۆ بێرنابێو”، كاتژمێر 23:00 ده‌ستپێده‌كات، كه‌ دواخراوی گه‌ڕی 17ـیه‌ و ده‌بوو له‌ 14ـی مانگی رابردوو بكرایه‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌ سعوودیه‌، دواخرا بوو.

شه‌وی رابردووش یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ دوو گۆڵ له‌ ریال بێتیسی برده‌وه‌، كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ یارییه‌كی دواخراوی هه‌مان گه‌ڕ بوو.

ئێستا بارسێلۆنا له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌ به‌ 50 خاڵ و ریال مه‌درید دووه‌مه‌ به‌ 42 خاڵ، جیاوازییه‌كه‌ هه‌شت خاڵه‌، بۆیه‌ ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و ده‌بێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ جیاوازییه‌كه‌ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌ركی یانه‌ی شاهانه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ نازناوی وه‌رزی رابردوو، هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ قورس ده‌كات.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێكهاته‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ردوو یانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت، وه‌ك رۆژنامه‌ی ماركا پێشبینی كردووه‌.

یانه‌ی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: کۆرتوا
بەرگری: ناچۆ، میلیتاو، رودیگێر، کاماڤینگا
ناوەڕاست: چوامێنی، کرووس، مۆدریچ و ڤاڵڤێردی
هێرشبه‌ر: ڤینیسیۆس و بنزێما.

یانه‌ی ڤالێنسیا
گۆڵپارێز: مامارداشڤیلی
بەرگری: ڤۆڵکەر، کۆمێرت، سینک، گایا
ناوەڕاست: یونس موسا، ئەلمێدا، کاستێخۆ، لینۆ، لاتۆ.
هێرشبه‌ر: کاڤانی.

ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یاریی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، به‌ 4-3 گۆڵ به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له‌ یانه‌ی ڤالێنسیای برده‌وه‌، كه‌ له‌ سعوودیه‌ كرا.