دیمەنێکی پرۆسەی سەرژمێری لە سلێمانی _ وێنە: 964
هێشتا كۆتایی نەهاتووە
سەرژمێریی گشتی 951 مليار ديناری تێچووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شارەزایەكی ئابووری ئاشكرای دەكات، خەرجیی دارایی و ئابووریی راستەوخۆی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق، گەیشتووەەتە 951 ملیار دینار، دەشڵێت دەكرا ئەو پرۆسەیە بەبێ قەدەغەی هاتوچۆش ئەنجامبدرایە.
نەبیل مەرسومی شارەزایەكی ئابووریی عێراقییە و لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی و 964 بینیویەتی، نووسیویەتی، كۆی گشتی دارایی و ئابووری راستەوخۆی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق، لەگەڵ تێچووی راگرتنی دەوامی فەرمی، گەیشتووەتە 951 ملیار دینار.
هەروەها دەڵێت، دەكرا بەبێ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ ئەم سەرژمێرییە بكرایە، تەنانەت ئەگەر دەستكەوتنی هەندێك داتاكان چەند هەفتەیەكی بخایاندایە.
وەزیری پلاندانان: پرۆسەی سەرژمێری درێژ دەكرێتەوە
مەرسومی بە ژمارە دەڵێت: خەرجیی راستەوخۆی سەرژمێریی گشتی 495 ملیار دینارە و تێچووی راگرتنی دەوامی فەرمی لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا 492 ملیار دینارە.
ئەو شارەزا ئابوورییەی عێراق هاتووە و ئەو بڕەپارانەشی روونكردووەتەوە و دەڵێت، تێچووی ئابووری بە هۆی وەستانی چالاکییە ئابوورییە گشتی و تایبەتییەکانەوە بەرەو فراوانبوون چووە، لە ئەنجامدا زۆرێک لە تاکەکان و پێکهاتە ناوخۆییەکان زیانیان پێدەگات، بەتایبەتی ئەو گرووپە هەژارانەی کە لە کاتی ئاساییدا رۆژانە پشت بە پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەبەستن.
مرسومی نووسیویەتی، دەکرا سەرژمێریی گشتی ئەنجام بدرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات قەدەغەی هاتوچۆی گشتگیر لە وڵاتەکەدا بسەپێندرێت، تەنانەت ئەگەر ئەمە ماوەی کۆکردنەوەی زانیارییەکان بۆ چەند هەفتەیەکی دیکە درێژ بکردایەوە.
رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، كە لەو دوو رۆژەدا قەدەغەی هاتوچۆش سەپێنرا، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا قۆناغی سێیەمی سەرژمێرییەكە دەستپێبكات.
ئاماری پێنجوێن: ئەگەر تیمەكانی سەرژمێری نەهاتوون پەیوەندیمان پێوەبكەن
سەرژمێری
زیاتر لە حهوت ملیۆن خێزان پیاو سهرۆكایهتیان دهكات
ئەنجامى كۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق راگەیەندرا
"چەند رۆژێكی داهاتوو"
بژمێرەكانی رۆژانی سەرژمێریی گشتی پارە وەردەگرن
پرۆسەی سەرژمێریان بەڕێوەبرد
بژمێرەكانی گەرمیان داوای موچە و دامەزراندن دەكەن
داتای سەرژمێرییەکەیە