دوو ئەندامی تیمی سەرژمێری سەرقاڵی نووسینی ژمارەی تۆمارین لەسەر خانویەک _ وێنە: 964
پەیوەندی بکەن
دوو ژمارەی تەلەفون بۆ ئەو خێزانانەی ناحیەی شۆڕش کە سەرژمێریان نەکردووە
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی شۆڕش دوو ژمارە تەلەفونی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ئەوانەی لەناو سەنتەری ناحیە یان لە دەوروبەر یان لە گوندەکان نیشتەجێن و سەرژمێریان بۆ ئەنجام نەدراوە، بەزوترین کات پەیوەندی بکەن.
ژمارەکان ئەمانەن: 07719481377 کە ژمارەی ئارام ناسر، لێپرسراوی ئاماری شۆڕشە و 07717353036 ژمارەی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی شۆڕشە.
لە رۆژی چوارشەممەوە 20.11.2024، سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، سەرژمێرییەکەی ئەم چەند رۆژە دەبێتە دەیەمین سەرژمێری لە مێژووی عێراقدا، بڕیاربوو هەموو 10 ساڵ جارێک لە سەرژمێری ئەنجام بدرێت، بەڵام نەکرا.
دواجار کە خەڵکی کوردستان بەشداریی سەرژمێریی گشتی کردووە ساڵی 1987 بووە، دوای راپەڕین جارێکیتر لە عێراق کرا، بەڵام هەرێمی نەگرتەوە.