"ئەگەر نەمێننەوە سزا دەدرێن"

ئەوانەی هاتوون بۆ کەرکوک دەبێت دوو رۆژی دیکەش بمێننەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

داوا دەکرێت هاوڵاتیانی كەركوك، ئەوانەی لە شارەكانی دیكەوە بۆ سەرژمێری هاتوونەتەوە، دوو رۆژی دیکە بمێننەوە.

مەریەم ئەحمەد کارمەندی تیمی سەرژمێری ئەمڕۆ بە 964ـی وت، “داوا دەكەم هاوڵاتیانی کەرکوک، ئەوانەی لە شاری دیكە نیشتەجێن، نەگەرێنەوە بۆ شارەکانیان و هەر لە كەركوك بمێننەوە، چونكە فۆڕمێكی دیكە هەیە و دەبێت پڕی بكەنەوە”.

وتیشی، فۆڕمەكە زۆر گرنگە و  هەر خێزانێکیش بگەڕێتەوە، وابزانە هیچی تۆمار نەكراوە، جگە لەوە سزای پێنج ملیۆن دینار دەدرێت و سزای بژمێرەکەش دەدرێت.

ئەمڕۆ 20.11.204 پرۆسەی سەرژمێری دەستیپێکرد، فەرمانگەی سەرژمێری داوا دەکات ئەوانەی لە شارەکانی دیکەوە هاتوون بۆ ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، پیۆیستە بۆ رۆژانی 22و 23مانگ بمێنەوە، ئەگەر نا سزای دارایی دەدرێن.

مەریەم ئەحمەد زیاتر وتی، رۆژانی 20و 21 دوای تەواو کردنی فۆرمی یەکەم لە رۆژانی 22و23 جارێکی دیکە تیمەکان سەردانی ماڵان دەکەنەوە بۆ دڵنیابوون و قۆناغێکی دیکە دەستپێدەکات و پرسیاری دیکە دەکرێت، لە کاتی سەردانیکردنی تیمەکانیش پێویست دەکات یەکێک لەو بنەماڵەیە ئامادە بن.

“ئەگەر ئامادەنەبن سزای ئەو خێزانە و هەروەها بژمێرەکەشش دەدرێت بە بڕی 5 ملیۆن دینار”، مەریەم ئەحمەد وای وت.

ئەمڕۆ قۆناغێكی دیكەی سەرژمێری لە عێراق و كوردستان دەستیپێكرد و سبەیش بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی کێشەی ئەمنی تائێستا تیمەکانی سەرژمێری نەچوونەتە...

بەهۆی کێشەی ئەمنی تائێستا تیمەکانی سەرژمێری نەچوونەتە بەشێک لە گوندەکان