بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی:

“هەر تاوانێك لە كاتی قەدەغەی هاتوچۆدا بكرێت بە پێی یاسای سەرژمێری مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت”

964+

دیلان محەمەد

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، بۆ جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتوچۆ هەموو هێزەكانیان لە ئەركدان و پابەندیشن بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان.

عەمید ئارام محەمەد ئەمڕۆ چوارشەممە 20.11.2024 بە 964ی وت، هەر كەسێك سەرپێچی لە قەدەغەی هاتوچۆ نەكات، بە پێی یاسای سزادانی عێراقی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

هەروەها وتی، “سەبارەت بە هەر تاوانێك یان سەرپێچییەك، كە لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا بكرێت، بە پێی یاسای تایبەتمەندی سەرژمێری لە كوردستان و عێراقدا، مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بەڵام دەبێت لە لایەن تیمەكانەوە ئێمە ئاگادار بكرێینەوە”.

ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری لە كوردستان و عێراق دەستیپێكرد و ئەم قۆناغەیان دوو رۆژ دەخایەنێت، هاوكات قەدەغەی هاتوچۆش راگەیاندراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كێشەی تابلێتەكانی سەرژمێری لە سلێمانی چارەسەر كرا

كێشەی تابلێتەكانی سەرژمێری لە سلێمانی چارەسەر كرا