سەرژمێریی گشتی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كەركوک خۆی تۆمار دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی ئاشكرای كرد، تۆماری تەزكەرەكەی لە كەركوكە و لەوێ خۆی ناونووس دەكات.

جێگری سەرۆك وەزیران بۆ هاندانی هاوڵاتیانی شاری كەركوك بە مەبەستی خۆتۆماركردن لە پرۆسەی سەرژمێری، پۆستێكی لە فەیسبووك كردووە و دەڵێت، “نفوسم لەسەر کەرکوکە وەک هاوڵاتییەک ئەو ئەرکە بەجێدێنم و بە شانازییەوە لە كەركوک دەنگ دەدەم”.

قوباد تاڵەبانی پۆستەكەی بەم جۆرە كردووە: “کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، بەشێکی دانەبڕاون لە جەستەی نیشتمانمان، لەم سەرژمێرییە وەک ئەرکی نیشتمانی با ئەوانەی سەر بە ناوچە دابڕیندراوەکانن بگەڕێنەوە زێدی رەسەنایەتییان و بەشداربن لەم پرۆسەیە، بەندەش کە نفوسم لەسەر کەرکوکە وەک هاوڵاتییەک ئەو ئەرکە بەجێدێنم و بە شانازییەوە لە کەرکوک دەبم”.

ئەمڕۆ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دەستیپێكرد و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئیدارەی کەرکوک چوار ژمارە تەلەفۆنی بۆ سەرژمێری کارا کر...

ئیدارەی کەرکوک چوار ژمارە تەلەفۆنی بۆ سەرژمێری کارا کرد