لە حاجی ئۆمەران دوو مەتر بەفر باریوە
+964
زۆزگ باڵەك- چۆمان
لە سنوری حاجی ئۆمەران دوو مەتر بەفر باریوە و سەرجەم رێگاكان بەستراون.
تیمەكانی شارەوانی سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگاكانن، دوو مەتر بەفر لەسەرجەم ناوچەكانی حاجی ئۆمەران باریوە، ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیان دروستبووە و پلەی گەرما لە شەودا بۆ خوار سفر دادەبەزێت.
تیمەكانی تۆڕی964 سەردانی حاجی ئۆمەرانیان كردووە، بینیان كە بەفرێكی زۆر باریوە و بە بەردەوام بەفر دەبارێت، تیمەكانی بەفر راماڵین سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگە و بانەكانن.
تیمی بەفرماڵین، تیمێكی تایبەتە سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.
بە شۆفڵ و بلدۆزەر بەفر ماڵەوە سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگەكەن و لە هەندێك شوێنیش خوێ دەكرێت بە رێگەكەوە.
سەردار براهیم، سەرپەرشتیاری تیمی بەفرراماڵین لە حاجی ئۆمەران بە تۆڕی 964ی وت ”دوو مەتر و پێنج تا سێ سانتیمەتر بەفر باریوە.”
تا ئێستاش بەفربارین لە حاجی ئۆمەران، چۆمان، تەواوی دەڤەری باڵەكایەتی بەفر دەبارێت.