هۆکارەکەی بزانە
مێشولە بەربووەتە گیانی هەنجیرەکانی گۆپتەپە
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
ئەمساڵ هەنجیرەکەی گۆپتەپە بۆی نەهات و بەشێکی زۆری مێشولە لێیداوە و کەڵکی خواردنی نەماوە.
توانا عارف یەکێک لە جوتیارانی سنورەکە بە 964ـی وت،”ئەو جۆرە مێشولەیە ساڵانی پێشووش هەبوە بەڵام هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ رێژەکەی زۆر نەبووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری بوونی ئەو مێشولەیە بۆ زۆربوونی حەوزی ماسی لە ناوچەکە دەگەڕێتەوە، بەشێوەیەک لە بەیانیاندا هەڵم لە ئاوی حەوزە ماسییەکان هەڵدەستێت و مێشولە پەیدا دەکات،باخەکانی ئەوانیش لە نزیک حەوزە ماسییەکانن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری