وەزارەتەکان زانیاری نادەن

بڕیارێک کە سوودی بۆ پێشمەرگە و کەسوکاریان هەیە بە تەمومژاوی ماوەتەوە

964+

ژوولی عەدنان

لە رێگەی پارچە ڤیدیۆیەکەوە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بڵاویان کردەوە، هەر پێشمەرگەیەک نەخۆش بکەوێت بیمەی تەندروستی %70 ی تێچووی چارەسەرەکەی بۆ دابین دەکات.

لەم بارەیەوە لە دوێنێوە تیمەکانی 964 پەیوەندی بە چەند لایەنێکی پەیوەندیدارەوە دەكەن، کە زانیاری زیاترمان لەسەر بابەتەکە بدەنێ و هەر نەبێ پشتڕاستی بکەنەوە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتیی تەندروستی وتی، ” زانیاریم لانییە، پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە بکە”، هەروەها پەیوەندی بە وەزیری تەندروستی كرا و ئەویش وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە و وتی، ”مەجالی وەڵامدانەوەم نییە”، دواتر وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە وتی ”مەجالم نییە و سبەی پەیوەندی بکەنەوە”.

بەم شێوەیە دەربارەی ئەم بڕیارە هیچ زانیارییەک نادەن و بە تەمومژاوی دەیهێڵنەوە، لە کاتێکدا بۆ خزمەتی پێشمەرگە و کەسوکاری پێشمەرگەکانە و ئێمە وەک 964 ویستوومانە پشتڕاستی بکەینەوە تا سوود بە هەمووان بگەیەنێت.

3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا

3000 بیمەی تەندروستی بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت دابینکرا