دیمەنێکی پاییزی ناوچەی پێنجوێن - وێنە: ئەرشیفی ساباتی پێنجوێن
بە شێوەیەکی زانستی
گرووپێكی پێنجوێن خولی هەڵپاچینی درەختیان کردەوە
ژوولی عەدنان
گرووپی درەخت بە هاوکاری شارەوانی پێنجوێن خولی هەڵپاچینی درەختی کردەوە
لە رێگەی خولێکی دوو سەعاتی بە شێوەی پراکتیکی و نەزەری لەلایەن پسپۆڕێکی پەرچکردنەوە کارمەندانی شارەوانیی پێنجوێن و خۆبەخشانی گرووپی درەخت فێری هەڵپاجینی دار کران.
خولەکە لەلایەن پسپۆڕیکی خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرچکردنەوە وترایەوە بە ناوی ” ئومێد ئەحمەد حەمە” .
مامۆستای ئاینی و سەرۆکی گرووپی درەخت غەریب پێنجوێنی بە 964 ی وت: ”پێشتر بە شێوەیەکی زانستی کاری پەرچکردنەکان نەکراوە، ئەمەش ببووە هۆی گلەیی دانیشتووان و دوکاندارانی ناوچەکە”.
وتیشی، ”هەر کەسێک سەردانی پێنجوێن بکات هەست بە جیاوازی نێوان سەوزی و درەخت و جوانی ناوچەکە دەکات”.
گرووپی درەخت لە 170 خۆبەخش پێکدێت و لە هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی پێنجوینن.