رێژەكە لە ناو گەنجاندا بەرزە

“40 هەزار تووشبووی نوێی شەكرە لە سلێمانی تۆماركراون”

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە پارێزگای سلێمانی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیادی کردووە و پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکەش دەڵێت، رێژەی %10ـی دانیشتووانی سلێمانی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

ئەو گەنجانەی شەوان درەنگ دەچن بۆ نان خواردن مەترسی تووشبوونیان بە شەکرە هەیە، بەهۆی کەڵەکەبوونی خۆراک لە گەدەیاندا.

د. دیلمان محەمەد پسپۆڕی نەخۆشی شەکرە و کوێرەگلاندەکان، بە 964ـی وت، دۆخی شەکرە لە زیادبووندایە لە سلێمانی و زیاتر لە 40 هەزار تووشبوی شەکرە تۆمار کراون لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا، تا ئێستا نزیکەی 100 هەزار نەخۆشی شەکرە هەیە کە دەکاتە رێژەی %10ـی دانیشتووانی سلێمانی.

وتیشی، نەخۆشی شەکرە لەناو گەنجاندا زیادیکردووە بەهۆی خواردنی ناتەندروست و ئەنجامنەدانی وەرزش.

روونیشیکردەوە، خواردن لە درەنگی شەودا یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوونی گەنجان بە نەخۆشییەکە، بەهۆی ئەوەی شەوان درەنگ هەر خواردنێک دەخورێت، هەرس ناکرێت و وزەیەکی زۆر کۆدەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکرە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نەخۆشی شەکرە لەناو گەنجاندا زیادیکردووە

نەخۆشی شەکرە لەناو گەنجاندا زیادیکردووە