بۆ بەشەخۆراکی مانگانەیە

کەشتییەک بە 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکییەوە گەیشتە عێراق

964+

ژووری هەواڵ

بۆ دابینکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان، وەزارەتی بازرگانی عێراق 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکی هاوردە کردووە و بە کەشتی گەیەندراوەتە عێراق.

لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کەشتییەکی هەڵگری 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکی گەیشتووەتە عێراق و بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە گونجاوی و کوالێتییەکەی، لەلایەن تیمەکانی کۆنتڕۆڵەوە پشکنینی بۆ ئەنجام درا.

راشیگەیاند، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان و دڵنیابوونەوە لە گونجاوی و کوالێتی برنجەکە، بەسەر لقەکانی کۆمپانیاکەدا دابەش دەکرێت و پاشان لە بریکارەکانی خۆراکەوە دەدرێت بە هاوڵاتیان.

پێشتر، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بڕی هەناردەکردنی بەرهەمی رووەکی و ئاژەڵی عێراق گەیشتووەتە زیاتر 400 هەزار تۆن.

لەو 400 هەزار تۆنە، 100 هەزار تۆن بەرهەمی رووەکی بووە لە 27 جۆر کە پێکهاتووە لە سەوزە و میوە و برنج.

له‌ هه‌ولێر به‌ (برنج) ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌شه...

له‌ هه‌ولێر به‌ (برنج) ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌ خۆراكی نوێ بۆ هاوڵاتیان كرا