ڤیدیۆ… پاڵه‌وانی جامی كوردستان زوو ماڵئاوایی كرد
964+
مه‌ریم ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
له یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی برایه‌تی له شاری هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی دهۆكی كرد له یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانی خوله‌كه‌دا.
یانه‌ی برایه‌تی كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی جامی كوردستانه، به هۆی خراپیی یاریگاكه‌ی، یارییه‌كه‌ی بۆ یاریگای دووه‌می فڕانسۆ هه‌ریری گواسته‌وه.
یارییه‌كه له كه‌شێكی ساردی زستانه‌ی هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هانده‌رانی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌چوو.
له خوله‌كی 36ی یارییه‌كه‌دا یانه‌ی دهۆك به گۆڵێك پێشكه‌وت، كه یاریزان سیابه‌ند عه‌گید تۆماری كرد.
دواتر له دواخوله‌كی گێمی یه‌كه‌مدا یانه‌ی برایه‌تی به تۆماركردنی گۆڵێك له رێگه‌ی دانا كامه‌ران یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانی كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو تیپ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه جارێكی دیكه گه‌ڕانه‌وه یاریگا.
له خوله‌كی 51ی یارییه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د كه‌ریم به گۆڵی دووه‌م یانه‌ی دهۆكی پێشخست.
یانه‌ی دهۆك خه‌ریك بوو بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام له خوله‌كی پێنجه‌می زیادكراوی به‌فیڕۆچوودا، یانه‌ی برایه‌تی به هۆی یاریزان ئاكار ئیبراهیم گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆماركرد و یارییه‌كه له كاتی ئاسایی‌دا به یه‌كسانی كۆتاییهات.
دواجار هه‌ردوو تیپ روویانكرده لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان و یانه‌ی دهۆك به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی 16، یانه‌ی برایه‌تییش ماڵئاوایی له جامی كوردستان كرد.
له جامی هه‌رێمی كوردستان، كه دووه‌م وه‌رزه دێته ئه‌نجامدان، هه‌رتیپێك به یه‌ك دۆڕان ماڵئاوایی ده‌كات.
هاوكات ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بوون:
قه‌ڵادزێ 2-1 شیلادزێ
كۆیه 4-1 كفری “به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان”.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 3-0 ئاكرێ
خه‌ڵاتی پێنجوێن 0-2 شه‌قڵاوه
چوارقوڕنه 1-0 سه‌یدسادق
هندرێن 1-0 زاخۆ.