لە دهۆک

قوتابیان و خوێندکاران فێری خۆپاراستن لەکاتی ئاگرکەوتنەوە دەکرێن

شۆڕش قادری

لە دهۆک قوتابیان و خوێندکاران فێری خۆپاراستن لەکاتی ئاگرکەوتنەوە و رووداوە نەخوازراوەکان دەکرێن.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، “چەند سیمینارێکمان لە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکانی  دهۆک ئەنجام داوە و لەو رێگەیەوە هۆشیاری بە قوتابیان و مامۆستایان دەدەین و فێریان دەکەین، چۆن لەکاتی ئاگرکەوتنەوە و رووداوە نەخوازراوەکان خۆیان بپارێزن”.

“لەناوخۆ و دەرەوەی دهۆکیش سەردانی چەند قوتابخانە و زانکۆمان کردووە و هەر شوێنێکیش داوامان لێبکات، ئامادەین بچین و رێنماییان پێشکەش بکەین”، بێوار عەبدولعەزیز وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سمینارەکانیان بەردەوام دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە سەردانی 300 بۆ 350 قوتابخانە و زانکۆ لە پارێزگای دهۆک دەکەن.