هەواڵەکان
یەک پرسیاری ناو فۆڕمی سەرژمێری ناگۆڕدرێت و لەمەودوا کارتی زانیاریش پارەی کاش وەرناگرن
ژووری هەواڵ
کاتی سەرژمێری نزیکبووەتەوە و سازش لەسەر یەک بڕگەی ناو فۆڕمەکە ناکرێت هەر پرسیارێکی تیادا بوو دەبێت وەڵام بدرێتەوە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هیچ بیرۆكەیەك نییە بۆ لابردنی هیچ بڕگەیەك لە فۆڕمی سەرژمێریی گشتی.
سامان سابیر، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ ئەمڕۆ بە 964ی راگەیاند، رێژەی سەردانیکردنی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە بۆ نەخۆشخانەکەیان %99 کەمی کردووە، بارودۆخی نەخۆشخانە تەواو ئاسایی بووەتەوە و وەک رۆژانی پێشوویی پێش بڵاوبوونەوەی پەتاكەی لێهاتووەتەوە”.
بۆ دەرکردنی کارتی زانیاری لە مانگی داهاتوووەوە یەک دینار بە کاش وەرناگیرێت، ئەبێت ماستەر کارت و ڤیزا کارتت پێ بێت و پارەکە لەناو ئەوەدا بێت و سوک و ئاسان پارەی خۆت دەدەیت.
بڕیاره به‌م زووانه سێوه به‌ناوبانگه‌كه‌ى به‌روارى باڵا له سنوورى دهۆک هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكرێت و به‌دیاریكراویش بۆ وڵاتى ئوردن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى هه‌نارده‌ى ده‌كات خه‌ریكی ئاماده‌كارییه.