دیمەنێکی مۆنمێنتی هەڵەبجە....وێنە؛ dinotruck.com
لە هەڵەبجە
یەکشەممەی داهاتوو بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان زەوی وەردەگرن
شۆڕش قادری
سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شارەوانیی هەڵەبجە زەوی بەسەر ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکات.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا لیستێکی 143 کەسی لە شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “با کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 16.11.2024 لە هۆڵی (حاجی ئەختەر) ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوییەکانیان”.
لیستەکە بە ناوی شەهید فارس محەمەد شەریف و وارسی شەهید سوعاد غەفور حەکیم دەستپێدەکات و بە ناوی شەهید محەمەد رۆستەمیار کۆتایی دێت.
پێشتر و رۆژی 15.10.2024 شارەوانیی هەڵەبجە ژمارەیەک زەوی بەسەر 590 کەس لە وارس و کەسوکاری شەهیدان دابەش کرد.
وێنەیەکی ئەو لیستەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، لە خوارەوەیە: