هەلی كار لە هەولێر
دەتوانن كۆشكەكانی شەقامی 100 مەتری و لەنگە بەكرێ بگرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە رێگەی بەكرێدانی دەیان كۆشكی مۆدێرن لەسەر شەقامە گشتییەكان، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت،
ئەمڕۆ دووشەممە 11.11.2024 سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە رێگەی زیادكردنی ئاشكرادا ژمارەیەك هەلی كار بۆ گەنجان و هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەڕەخسێنێت.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، كۆشكی ئامادە لەسەر شەقامی 100 مەتری و شەقامی لەنگەی نوێ ئامادەن بۆ بەكرێدان، گەنجان دەتوانن سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشی زیادكردنی ئاشكرا بكەن، بۆ ئەوەی دەرفەتی بەشداریكردنیان هەبێت و ببن بە خاوەن پیشەی خۆیان.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، رۆژی 8.12.2024 زیادكردنی ئاشكرا بۆ بەكرێدانی كۆشكەكان بەڕێوەدەچێت.
شارەوانیی هەولێر پێشتریش چەندان كۆشكی مۆدێرنی لەسەر شەقامەكانی 60 مەتری و 100 مەتری بەكرێداوە و بووەتە شوێنی كاركردنی ژمارەیەك لە هاوڵاتیان.
شارەوانی و پۆلیس بەیەکەوە چەند بازاڕێكی هەولێریان رێكخستەوە
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر
"خەڵك لە پشووە و ئێمە سەرقاڵین"
هەردوو ناوچەی پیشەسازی باکوور و باشوور خاوێنكرانەوە
بە هەڵمەتێك پاكنەكرایەوە
فلێكسەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی كوردستان هێشتا ماون و مەترسیشیان دروست كردووە
قۆناغی یەکەمە
زیاتر لە 300 نەمام لە شەقامێكی 60 مەتریی فەرمانبەرانی هەولێر چێندران
بەشێكی شەقامی 40 مەتری
چوارڕیانێکی هەولێر بە تەواوەتی داخرا
چەند وەزارەتێك