هەواڵەکان

کرێکارێک باراناو بردی و ئاوەکەی شارەزوور پاکە و بیخۆنەوە


ژووری هەواڵ

کرێکارێکی پاککەرەوەی شارەوانی بەحرکە لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانی و لە کاتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆیەک، باراناو بردی و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە رزگار کرا، بەڵام قاچێکی شکا.

پشکنین یەکلای کردەوە، سەرچاوەی ئاوی ماڵەکانی شارەزوور پاک و خاوێنە، ئەوەی تووشی سکچوون و رشانەوەی کردوون، شکانی بۆری ئاو بووە، کاتێک لە رۆژی لافاوەکە ئاوەڕۆ و لافاو دزەیان کردووەتە ناو بۆری سەرەکی ئاوی قەزاکەوە و گۆزراوەتە بۆ ماڵەکان.

لە گوندی هەواوانی کۆیە، دوو پۆل بۆ قوتابخانەیەکی بنەڕەتی زیاد کرا، ئەوەشی بەهۆکاری ئەوەی دایک و باوکی قوتابییەکان کە لە قۆناغەکانی حەوت و هەشت دەخوێنن نیگەران بوون، منداڵەکانیان لە گوندەوە بنێرن بۆ سەنتەری قەزای کۆیە، ئێستا کێشەی کەمی مامۆستا لە قوتابخانەکە سەری هەڵداوە.

له ‌دهۆك شاره‌وانى خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ و فراوانكردنى رووباری هیشكه‌ڕۆیه،‌ بۆئه‌وه‌ى مەترسی دروستبوونى لافاو له‌و رووباره‌ دووربخرێته‌وه‌، به‌رپرسی راگه‌یاندنى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، هه‌ندێك شوێنى رووباره‌كه‌ تا پازدە مه‌تر فراوان ده‌كرێت.