لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
سەرەڕای ئەوەی نمرەیان بەرزە ناویان لە کۆلێژی پزیشکی نەهاتووەتەوە
964+
دەشتی عارف – هەولێر
بەشێک لە قوتابیانی قوتابخانە تایبەتەکان بەهۆی ئەوەی ناویان نەگڕاوەتەوە لە زانکۆکان لەگەڵ خێزانەکانیان لە پێش وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە.
بەهرۆز قادر، دەرچووی پۆی 12 بۆ 964 وتی، “تاقیکردنەوەی ئێمە نێودەوڵەتییە و لە ئەمەریکاوە پرسیارەکان دێت، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە قوتابخانەیەک پرسیارەکانیان کڕی بێت بۆیە دەرەجەی هەموو قوتابیەکان بەرزە و لەزانکۆی پزیشکی وەردەگیرێن و کورسی بۆ ئێمە نەماوەتەوە”.
کەسوکاری قوتابیەکانیش نیگەرانن و داوا دەکەن چارەیەکیان بۆ بدۆزرێتەوە و 12 ساڵی خوێندن و ماندوو بوونیان بەفیڕۆ نەچێت.
ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە دووچاری ئەو کێشەیە بوونەتەوە 15 قوتابین و لە هەر یەکە لە قوتابخانەی میدیایی نێودەوڵەتی ،قوتابخانەی مارقردارغ، قوتابخانەی روناکی، دەخوێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی