لە سنووری شارباژێڕ

کەسێک لەسەر بڕینەوەی دارێکی بە تەمەن دەستگیرکرا

ژێوار خدر

لە سنووری شارباژێڕ هاوڵاتییەک دارێکی بەتەمەنی بڕیەوە و پۆلیسی دارستانیش دەستگیری کردو و دایە دەستی یاسا.

ئەمڕۆ دوشەممە 11.11.2024، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن کەسێکەوە سکاڵایان لەلا تۆمارکراوە، کە هاوڵاتییەک لە گوندی سەرخوانی سنووری زەلان، داری بڕیوەتەوە.

دەشڵێت، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى شارباژێڕ کەسەکەیان دەستگیر کردووە، کە دارێکى بەتەمەنی بڕیوەتەوە، رووبەڕووى یاساشیان کردووەتەوە.