چالاکییەکی رووبەرووبوونەوەی شێرپەنجە. وێنە :964
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر:
“49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و پەناهەندە و دەرەوەی هەرێمن”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە بارەی ئامارەكانی تۆماركردنی نەخۆشیی شێرپەنجە لە هەولێر، دەڵێت ئەوەی بڵاوكراوەتەوە دوورە لە ئەتەكێتی راگەیاندن، ئەوەش دەخەنەڕوو، كە “49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و پەناهەندە و دەرەوەی هەرێمن”.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمشەو “یەكشەممە 10.11.2024” روونكردنەوەیەكی بۆ “رای گشتی” بڵاوكردووەتەوە و دەقەكەی بەم جۆرەیە:
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە هەولێر بەرزترینە بە بەراورد بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و عیراق، بەداخەوە دوور لە ئەتەكێتی ڕاگەیاندن و دوور لە شیكردنەوە و بنەما زانستیەكان، هەوڵ دەدرێت بە چەواشە هاوڵاتیان تووشی دڵەڕاوكێ و ترس و تۆقاندن بكەن.
بۆ ئەم مەبەستە ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان دەخەینەڕوو:
1. ڕاپۆرتی ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق لەسەر بنەمای سیستەمی تۆماركردن و دەستنیشانكردنە كە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ڕاستی و ووردی و دروستی لە هەولێر لە باشترین ئاستدایە بۆ تۆماركردن و دۆزینەوەی حاڵەتەكان نەوەك دووربوونی نەخۆش لە چاو ی دامودەزگای تەندروستی.
2. کارامەیی پزیشک و كارمەندان و بەردەست بوونی پشکنینە پێویستەکان بۆ دەستنیشانکردن و دیاریکردنی نیشانەی پێشوەختە کاریگەری هەیە لەسەر زوو دەستنیشانکردنی نەخۆش و تۆمارکردن و پتەوی بەرنامەی ڕووپێوی .Screening
3. دەستپێکردنی چارەسەری زوو بەردەست بوونی گشت چارەسەرەکان لە دەرمان و تیشک و نەشتەرگەری کاریگەری هەیە لەسەر تەمەن درێژی نەخۆش و مانەوەی لە نێو لیستی تۆمارەکان لەبەر ئەوەشە ڕێژەی تەمەن (75) ساڵە لەكاتێكدا (71) ساڵە لە عێراقدا.
4. بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی خوارەوەی عێراق لە 49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و پەناهەندە و دەرەوەی هەرێمە لەگەڵ خەڵكی ناوەڕاست و خواروی عێراق كە ڕوو لەشاری هەولێر دەكەن و بەمەش ژمارەی درووستی نەخۆشان لەشاری هەولێر زۆر كەمترە لە ڕێژەی ڕاگەیەندراو.
5. سەرەرای ئەم هۆکارانەی سەرەوە وەکو کەرتی تەندروستی لە شاری هەولێری خۆسەویست بەردەوامین لەخزمەتکردنی نەخۆش لەم سەنتەرانەی خوارە
1. نەخۆشخانەی نانەکەلی
2. سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی رزگاری.
3. سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بە تیشک.
سەرەرای ئەوانە بەر لە ماوەیەک بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانە دانرا لە شاری هەولێر لەلایەن ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ ئەم مەبەستە ئاماری دروستی تووشبوان و چارەسەری شێرپەنجە لەهەولێری پایتەخت بەم شێوەی خوارەوەیە کە دەردەکەوێت کە ڕێژەی تووشبوان خەڵکی شارەکانی تر و ئاوارە و پەناهەندەکان پێک دێن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
![]()
ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی هیوا سێ هەزار و 151 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە
شێرپەنجە
تەرمەکەى، کتێب و بەرهەمێکى نوێى
دەنگی "لاوکی هەڵەبجە" خامۆش بوو؛ سێ وەسێت لە رەفیق سابیرەوە
"چاکبوونەوە لە وڵاتە هەژارەکان کەمترە"
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی تەندروستیی شێرپەنجەی منداڵانە
بوو بە 19 رۆژ و پێداویستییەکانی ژیان بەرەو تەواوبوون دەچن
ئیدارەی کۆبانێ داوا دەکات دیمەشق ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و گەمارۆ هەڵبگرێت
چیرۆکى سەرکەوتن
هێز لەمندایە نەک لە شێرپەنجە؛ شێرپەنجە تووشبووەیەکی کرد بە نووسەر
هەمووی ببینەرۆژی جیهانیی شێرپەنجەیە و هەڕەشەكان بەردەوامن
"هەوای پاک لە دەرەوەی شارەکانە و با خەڵک هان بدرێن بگەڕێنەوە گوندەکانیان"
![]()
ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی هیوا سێ هەزار و 151 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە